ئەنجوومەنی پیران پاڵێوراوی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی بانکی ناوەندیی پەسەند کرد


ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، جێرۆمی پاوڵ کە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ەوە وەک سەرۆکی پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە دەستنیشانکرابوو، پەسەند کرد.

جیرۆمی پاوڵ کە تا ئێستاش وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی کاردەکات لە دەنگدانێکی ئەنجوومەنی پیراندا، بە ٨٥ دەنگ بەرامبەر ١٢ دەنگ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی بانکەکە لە لایەن ناوبراوەوە پەسەندکرا.

پاوڵ دوای سوێند خواردن دەچێتە شوێنی جانت یەڵن کە لە ئێستادا سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکایە کە بە یەکێک لە گرنترین بانکە ناوەندییەکانی جیهان ئەژماردەکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت پاوڵ هەمان رێگەی یەڵن لە سیاسەتی هەنگاو بە هەنگاوی پارەدا بگرێتە بەر، بەتایبەت کە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە پێکەوە کاردەکەن.

پاوڵ کە دوای ماوەیەکی کورت دەسەڵاتی بانکی ناوەندیی دەگرێتە دەست لە سایەی پیشە ''سەرکەوتوو''ەکەیدا لە کەرتی داراییدا، بووەتە خاوەنی سەروەرتێک کە بە ٥٥ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت. ئەوەش دەیکاتە دەوڵەمەندترین سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٤٠ەوە تا ئێستا.

پاوڵ کە لە هەریەک لە بوارەکانی سیاسەت و یاسادا خوێندوویەتی تایبەتمەندیی ئەوەی هەیە کە تاکە سەرۆکی بانکەکەیە لە ماوەی ٤٠ ساڵدا کە بڕوانامەی لەبواری ئابوورییدا نەبێت.


PM:11:06:24/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌