بۆیەکەمجار لەمێژوودا تمەنی ئێرانی دەگاتە ئەم نرخە

 تمەنی ئێرانی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دەشکێت و شارەزایەکی دراویش دەڵێت بۆیەکەمجار لە مێژوودا نرخی تمەن بەم شێوەیە دەشکێت.


حەمید عەبدووڵا شارەزای دراو نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی ڕایگەیاند" ماوەیەکە تمەنی ئێرانی بەردەوام لە دابەزیندایە وە چەندڕۆژێکە نرخەکەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی واشکاوە کە بۆ مێژوو ئەمە یەکەم جارە بگاتە ئەو ئاستە".

وتیشی" ھەر یەک دۆلار بەرامبەرە بە ٤٥٥٠ تمەنە کەتا ئێستاش ھۆکارەکەی ڕوننیە وەئەم شکانی تمەنەش تا ئێستا بانکی ئێرانی دەستی تێوەرنەداوە جاران کە تمەن دەشکا بانکە ئێرانیەکان دۆلاری زۆریان دەخستە بازاڕەوە بەڵام لەئێستادا ھیچ کارێکی لەو شێوەیە لەلایەن بانکە ئێرانیەکانەوە نەکراوە سیاسەتی ڕونی بانکی ئێرانی دیار نیە".

ئاماژەی بەوەشدا شکانی تمەن کاریگەری دەبێت لەسەر کاری بازرگانی وە لەئێراندا دەبێتە ھۆی گرانبونی کاڵا.

لەئێستادا ھەر ١٠٠ دۆلارێک لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەرامبەرە بە ٤٥٥٠٠ تمەنی ئێرانی.





AM:09:18:21/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 1421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌