سزای حەوت ساڵ زیندانی كردن بۆ جێگری بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی دەرچوو

دادگای تاوانەكان لە كەرتی رەسافەی شاری بەغدا سزای زیندانی كردن بۆ جێگری بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی دەرچووە.

عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی عێراقی وتی، بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی و وەرگرتنی رەشوە، بڕیاری زیندانی كردنی حەوت ساڵ بۆ جێگری بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئایمانی عێراقی دەركراوە.

ناوبراو وتیشی، سزاكەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی لەلایەن دادگای كەرتی رەسافەی شاری بەغدا دەركراوە، ئەوەش دوای ئەوەی دەركەوتووە كە ناوبراو داوای رەشوەی لەخاوەنی هێڵەكانی گواستنەوەی ئاسمانی عەرەبی كردووەو بڕی (350) هەزار دۆلاریشی لەخاوەنی كۆمپانیایەكی گواستنەوەی ئاسمانی وەرگرتووەو لەبەرامبەریشدا پلیتی فڕۆكەوانی پێداوە.


PM:03:15:19/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 867 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌