روسیا له‌ به‌شێكی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عیراق خۆشده‌بێت

حکومه‌تی روسیا له‌ بڕی 21 ملیار دۆلاری قه‌رزه‌كانی سه‌ر عیراق خۆشبووه‌.

ئه‌مڕۆ 13-1-2018، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی روسیا له‌ زاری وه‌زاره‌تی دارایی روسیا بڵاویانكردوه‌، ساڵی رابردو روسیا له‌ زیاتر له‌ 21 ملیار دۆلار له‌ قه‌رزه‌كانی سه‌ر عیراق خۆشبووه‌، ھاوكات روسیا له‌ قه‌رزه‌كانی سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی تریش خۆش بووه‌ كه‌ له‌ ناویاندا سوریاو جه‌زائیریش ھه‌یه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: له‌ ساڵی رابردودا روسیا له‌ زیاتر له‌ 140 ملیار دۆلار له‌ قه‌رزه‌كانی سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی جیھان خۆشبووه‌، لێخۆش بوون له‌ قه‌رزه‌كانی عیراق و سوریاو جه‌زائیر، له‌به‌رامبه‌ر ئیمزاكردنی چه‌ند رێكه‌وتنێكدایه‌ له‌ بواره‌كانی نه‌وت و گاز و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌دا.


PM:03:43:13/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 77 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌