سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی: هاوشێوەی ساڵانی پێشوو كەلوپەل رەوانەی خوارووی عێراق ناكرێت

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا ئەو كاڵایانەی كە لە گومرگەكانی باشماخ و پەروێزخانەوە دەچن بۆ خواروی عێراق كێشەیان هەیەو "لە ئێستادا هاوشێوەی ساڵانی پێشووی كەلوپەل رەوانەی خواروی عێراق ناكرێت".

سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەخەندان-ی راگەیاند، "بەرهەمی ناوخۆیی كۆمەڵیك تایبەتمەندی هەیەو لەگەڵ حكومەتی عێراق وارێككەوتوین كە ئەو پڕۆژانەی پەیوەندی بە وەبەرهێنانەوە هەیە بەنوسراو ئاگاداری حكومەتی ناوەند بكرێت، ئەوانیش بە دواداچونی بۆدەكەن و بڕیاری لەبارەوە دەدەن بۆ داخڵكردنی كاڵاكان".

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا ئەو كاڵایانەی كە لە گومرگەكانی باشماخ و پەروێزخانەوە دەچن بۆ خواروی عێراق كێشەیان هەیە، "لە ئێستادا هاوشێوەی ساڵانی پێشووی كەلوپەل رەوانەی خواروی عێراق ناكرێت".

 لەبارەی كەرتی پیشەسازییەوە سیروان محەمەد وتی، " كەرتی پیشەسازیی كۆمەڵێك گرفتی هەیە و دەبێت ئەویش چارەسەربكرێت، لەئێستاشدا وەكو ساڵانی پێشوو كەلوپەل ڕەوانەی خوارووی عێراق ناكرێت".


AM:11:38:13/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌