وەزارەتی ناوخۆ کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی بەکاردەهێنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی بڕیاریدا پێدانی سووتەمەنی بە فەرمانبەرانی گشت دامودەزگاکانی سنووری وەزارەتەکەی بکاتە سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی.

بەگوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، کە لەلایەن کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆوە واژۆکراوە و رۆژی پێنجشەممە 11-1-2018 دەرچووە، تێیدا هاتووە "سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ خەرجکردنی سووتەمەنی لە گشت دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتەوە دادەمەزرێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو بەنزینخانانەی کە ئەو سیستمە بەکاردەهێنن.

بەپێی نووسراوەکە "مەبەست لەو سیستەمە کۆنترۆڵکردنی خەرجکردنی سووتەمەنی و دابەشکردنییەتی بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بۆ خزمەتگوزاری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بەکاردەهێنرێن و بنبڕکردنی دیاردەی بەهەدەردانی سووتەمەنییە".


AM:11:08:13/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌