لە ماوەی سێ‌ ساڵدا نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆماركرد


نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا 70 دۆلاری تێپەڕاند، ماوەی سێ‌ ساڵە نرخی نەوت نەگەیشتوەتە ئەم ئاستەی ئێستای.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، بەهۆی زۆریی خواست لەسەری، شەوی رابردوو نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهاندا، گەیشتۆتە 70 دۆلار ‌و نیو سەنت.

لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوودا، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا نەگەیشتوەتە ئەم ساتەی ئێستا، بەپێی داتاكان لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی 5% بەرزبوەتەوە.

چاودێران هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو دەگڕێنەوە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی خستنەبازاڕی نەوت، بەتایبەتی لەلایەن ئەمریكا ‌و رێكخراوی ئۆپیكەوە، كە بەهۆیەوە هەفتەی رابردو نەوتی ئەمباركراو لە بازاڕەكاندا پێنج ملیۆن بەرمیل كەمیكردوە.


PM:04:59:12/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 371 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌