ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە دەمانەوێت قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق زیاتر بکەین.

مورتەزا عەبادی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە گەڵ بەرپرسانی خۆجێی گەیشتووینەتە ڕێکەوتن کە قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر ببێت.

ناوبراو لە درێژەی قسه‌كانیدا وتی: ئاسانکاریمان بۆ وەرگرتنی ڤێزەی ئێران لە لایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و پێشتر بڕی ٤٠ دۆلار بۆ پێدانی ڤێزە وەردەگیرا کە لە ئێستادا بۆ ٢٦ دۆلار دابەزیوە.

ڕاشیگەیاند کە پرۆسەی پێدانی ڤێزە بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەبێت و یەک ڕۆژ تێپەڕ ناکات.

سەردانەکەی عەبادی یەکەم سەردانە لە پاش کردنەوەی خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئێران و ناوبراو بە ئاماژە بە نێودەوڵەتیبوونی ئەم خاڵە سنورییانە ڕایگەیاند کە تاران بەم هۆیەوە گرنگی بە ڕەزامەندی حکومەتی ناوەند دەدات.


PM:03:23:12/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌