عێراق پیشەسازی دروستكردنی چەك دەست پێدەكاتەوە

محەمەد شەیاع سودانی وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق بە رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی راگەیاندووە: بەمزوانە عیراق پیشەسازی دروستكردنی چەك دەست پێدەكاتەوە.

سودانی روونیشیكردۆتەوە: دەستپێكردنەوەی پیشەسازی دروستكردنی چەك ساڵانە بڕی ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق دەهێڵێتەوە كە لە كڕینی چەكی سوك و مامناوەند و تەقەمەنی پێویست بۆ سوپا و هێزە ئەمنیەكان خەرجی دەكات.
 
وتیشی: دەیان كۆمپانیای بیانیمان بانگهێشتكردووە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە و بە هاوبەشی لە گەڵ عێراق جۆرەها چەكی جیاواز  بەرهەم بهێنین.

ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو چەكانەی عێراق دروستیان دەكات تەنانەت بۆ كاتی ئاشتیش پێویستن بۆ ئەوەی بتوانین بەو چەكانە بەرگری لە ئاسایشی ناوخۆ و هەڕەشە دەرەكیەكانیش بكەین.


AM:10:21:11/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 446 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌