ئه‌مریكا بەهای 133 ملیۆن دۆلار چه‌ك به‌ ژاپۆن دەفرۆشێت


حكوومه‌تی ئه‌مریكا كۆنگرێسی ئاگاداركرده‌وه‌ له‌ فرۆشتنی چه‌ك به‌ ژاپۆن به‌ بەهای 133 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار.

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ زانیاریان داوه‌ به‌ كۆنگرێس له‌باره‌ی فرۆشتنی ئه‌و چه‌كه‌ی داواكراوه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌گه‌ر كۆنگرێس ره‌زامه‌ندی نیشان بدات له‌سه‌ر فرۆشتنه‌كه‌ ئه‌وا پیشه‌سازی به‌رگری ئه‌مریكا هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌نێت له‌ ناساندنی تواناكانی كاری گه‌لی ئه‌مریكا.

هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ژاپۆن له‌ ناوچه‌كه‌دا پێویسته‌ خۆی بپارێزێت له‌ به‌رامه‌ر ته‌كنه‌لۆجیای كۆریای باكوور، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و فرۆشتنه‌ له‌ رووی واتای ناوچه‌ییه‌وه‌ گرنگه‌.

ئه‌و فرۆشتنه‌ كه‌ به‌ بەهای 133 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار ئه‌نجامده‌درێت مووشه‌كی ستاندارت-3 (SM-3) و MK-29، پشتیوانی ته‌كنیكی و لۆجستی له‌خۆده‌گرێت.


PM:05:43:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌