حەوت هاوڵاتی بەهۆی تەقینەوەی ئایفۆنێکەوە برینداربوون

بەگوێرەی چەند راپۆرتە هەواڵێک، بەهۆی تەقینەوەی باتری ئایفۆن لەیكیک لە ناوەندەکانی فرۆشتنی کۆمپانیای ئەپڵ لە زیورخی پایتەختی سویسرا، ٧ هاولاتی برینداربوون.

هەر لەگەڵ تەقینەوەی باترییەکەدا، نزیکەی ٥٠ کارمەندە کە لەو شوێنەدا کاریانکردووە، ڕایانکردووەتە شەقامی  باهنۆفستراسی کە یەکێکە لەبەناوبانگترین و گرانترین شەقامەکانی بازاڕکردن لە جیهاندا.

بەگوێرەی هەواڵەکانی رۆژنامەی The Dailt Mirrorی بەریتانی، ئەو تەقینەوەیە بووەتە هۆی ئەوەی یەکێک لە کارمەندانی ناوەندەکە بسوتێت و ترس لە خەڵکەکە نیشتووە.

هاوکات پسپۆڕانی پەیمانگای زیورخ ئاماژەیان بەوەداوە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی باترییەکەوە ئەو رووداوە روویداوە و دەستبەجێ ئۆتۆمبیلی ئەمبولانس و ئاگر کوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

لەماوەی ساڵی رابردوودا، کۆمپانیای سامسۆنگ کە جۆری Galaxy Note7 بەرهەمهێنا، گەورەترین کێشەی بۆ دروستبوو ئەویش بەهۆی زوو تەقینەوەی باتری مۆبایلەکە، کە بەهۆیەوە لە چەندین شوێنی گشتی لە جیهاندا بەکارهێنانی قەدەغەکرا.

بەڵام دواتر کۆمپانیا کۆرییەکە ئەم کێشەیەی لە Galaxy Note 8 چارەسەرکرد.


PM:01:55:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 346 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌