وەزیری نەوتی ئێران: ئۆپیك هەوڵی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت نادات

بیژەن زەنگەنە, وەزیری نەوتی ئێران رایدەگەیەنێت، رێكخراوی ئۆپیك بەپەرۆش نییە بۆ ئەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ سەرووی 60 دۆلار بەرزبكاتەوە.

ماڵپەڕی وەزارەتی نەوتی ئێران لەزاری بیژەن زەنگەنەوە بڵاویكردۆتەوە، كە ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك بەهۆی نیگەرانییەكانیان بەرامبەر بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین، هەوڵی جددی بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت نادەن.

زەنگەنە راشیگەیاندوە، بەرزبونەوەی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ سەرووی 60 دۆلار، پەیوەندی بە دابەزینی پلەكانی گەرما‌و كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیكەوە هەیە.

وەزیری نەوتی ئێران وتیشی، ئێمە ئێستا لە وەرزی زستانداین، هەموو ساڵێكیش لەم وەرزەدا خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەكان زیاد دەكات‌و نرخەكانیش بەرز دەبنەوە.


PM:12:45:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌