حەیدەر عەبادی: پابەندین بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەمیانی وتاری هەفتانەی خۆیدا تەئكید لەسەر پابەندبوونیان بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكاتەوە.

لەبارەی داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستانیشەوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق، وتی: داهاتی نەوتی هەرێم لە2017دا 9 ترلیۆن دینار بووە. لەبەشێكی وتەكانیشیدا ئاماژەی بە هۆكارەكانی پەسەندنەكردنی بودجە كردو رایگەیاند: دواخستنی بودجە مەبەست لێی ئیحراجكردنی حكومەتەو هۆكارەكانی پەسەندنەكردنی جێگەی باوەڕ نین. ئەوەشی وت: لەدوو مانگدا تەواوی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكەین.

لەدرێژەی قسەكانیدا، حەیدەر عەبادی؛ بوونی هێزەكانی توركیای لەعیراق بە نایاسایی وەسفكردو لەوبارەیەشەوە رایگەیاند: بوونی هێزەكانی توركیا لەخاكی عیراقدا پێویستی بەچارەسەری ستراتیژیی هەیە.


AM:11:16:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 526 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌