نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە 70 دۆلار نزیك دەبێتەوە

vنرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا هەر بەرمیلێك لە سەرو 69 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی پێنوێنی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 69 دۆلار و 16 سەنتە ، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 68 دۆلار و 14 سەنت بووە ، هەروەها نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 63 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

 لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 62 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە ، شارەزایانی بواری نەوتیش رایانگەیاندووە پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت بە هۆی خواستی زۆر لە سەری  بەرزبوونەوەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.


AM:10:59:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 275 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌