حكومەتی ئەمریكا بەبڕی 75ملیۆن دۆلار هاوكاری زیاتر پێشكەش بەعێراق دەكات

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق لەبەیاننامەیەكیدا ئاشكرایكردوە كە واشنتۆن هاوكارییە داراییەكانی بۆ ئەم وڵاتە زیاتر دەكات لەپێناو سەقامگیری بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی ژێردەسەڵاتی داعش .

وەك لەبەیاننامەكەدا لەلایەن دۆگلاس سیلیمان بالیۆزی ئەمریكا لە عیراق ئاماژەی پێكراوە،وڵاتەكەی بەنیازە هاوكارییە داراییەكانی بۆ ئەم وڵاتە لەماوەی  ئەمساڵدا بگەیەنێتە 150  ملیۆن دۆلار، بەوەش لە ساڵی 2015ەوە بڕی 265ملیۆن و 300 هەزار دۆلار دەدرێتە عیراق  لەپێناو نۆژەنكردنەوەی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەكانی وەك ئاوو كارەبا و سەقامگیری لەو ناوچانەی كە ئازادكراونەتەوە.

پێشكەشكردنی ئەو هاریكارییە داراییانەی ئەمریكا بەعیراق لەرێگەی پرۆگرامی گەشەكردنی  نەتەوە یەكگرتوەكانەوە دەبێت و پێشتریش وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاندبوو كە هەریەك لەكەنەداو ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەبڕی 8ملیارو 26ملیۆن دۆلار كۆمەكی دارییان  لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی ئەم وڵاتەدا پێشكەش كردوە.


PM:08:38:09/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌