ساڵی رابردوو زیاتر لە 100 هەزار گەشت لەفڕۆكەخانەكانی عیراقەوە ئەنجام دراون

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 100 هەزار گەشت لەفڕۆكەخانەكانی عیراقەوە ئەنجام دراون‌و زیاتر لە 10 ملیۆن كەس گەشتیان كردووە.

بەپێی ئامارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق، ساڵی 2017 لە فڕۆكەخانەكانی بەغدا‌و هەولێرو سلێمانی‌و نەجەف‌و بەسرەوە 102 هەزارو 812 گەشت ئەنجامدراون‌و 10 ملیۆن‌و 365 هەزارو 935 كەس گەشتیان كردووە.ئاماژەی بەوەشكردووە، لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا 4 ملیۆن‌و 72 هەزار كەس گەشتیان كردوەو لەفڕۆكەخانەی بەسرەش 983 هەزارو 174 كەس گەشتیان كردووە.

سەبارەت بەفڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانیش، ئامارەكە رونیكردۆتەوە، كە لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە ملیۆنێك‌و 614 هەزار كەس گەشتیان كردوە‌و لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیشەوە 337 هەزارو 633 كەس گەشتیان كردووە.




PM:04:57:09/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌