هێڵی ئاسمانیی توركیا له‌ 2017دا، 68،6 ملیۆن گه‌شتیاری گواستۆته‌وه‌

هێڵی ئاسمانیی توركیا، كه‌ له‌ ساڵی 2016دا، 62 ملیۆن و 800 هه‌زار گه‌شتیاری هه‌بووه‌، ساڵی رابردوو %9،3ی گه‌شتیارانی زیادیكردووه‌ و گه‌یشتبووه‌ 68 ملیۆن و 600 هه‌زار گه‌شتیار.

هێڵی ئاسمانی توركیا له‌ پلاتفۆڕمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی رای گشتیدا سه‌باره‌ت به‌ زانیارییه‌كانی هاتوچۆی كانوونی دووه‌م-كانوونی یه‌كه‌می 2017 روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ساڵی 2016دا، تێكڕای ژماره‌ی گه‌شتیارانی 62 ملیۆن و 800 هه‌زار بووه‌، ساڵی رابردوو %9،3 زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 68 ملیۆن و 600 هه‌زار گه‌شتیار، رێژه‌ی زیادكردنی گه‌شتیار له‌ هێڵه‌كانی ناوخۆدا %10،4 و له‌ هێڵه‌ ده‌ره‌كییه‌كاندا %8،4 بووه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ژماره‌ی گه‌شتیاری گوازراوه‌ له‌ هیڵی ده‌ره‌كیدا، به‌راورد به‌ ماوه‌ی كانوونی دووه‌م-كانوونی یه‌كه‌می 2016، %3،5 زیادی كردووه‌.


PM:02:21:09/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 219 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌