په‌رله‌مانی عێراق كۆمپانیای كار راده‌گرێت


كۆمپانیای كار كه‌ له‌بواری نه‌وتدا كار ده‌كات و نزیكه‌ له‌ پارتیه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ بڕیارێك به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ راگرتنی كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ .

په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌عێراق به‌ختیار شاوه‌یس بۆ سایتی حیزبه‌كه‌ی وتویه‌تی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بڕیارێك داوه‌ بۆ راگرتنی كاره‌كانی كۆمپانیای "كار" له‌ كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركوكدا .

وتویه‌تیشی:  هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ ئه‌ندامی لیژنه‌كانی وزه‌و ده‌ستپاكی و دارایی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی   كێڵگه‌كانی كه‌ركوك له‌لایه‌ن كۆمانپانیای "كار"ه‌وه‌ پێكهێناوه‌، كه‌ هه‌مان كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بڕی ئه‌و پارانه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌و بردویه‌تی .


PM:05:07:08/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌