لەساڵی 2017دا قەرزەكانی كەرتی تایبەت لەجیهاندا گەیشتۆتە بەرزترین ئاست

 قەبارەی قەرزەكانی جیهان لەچارەكی سێهەمی ساڵی 2017دا گەیشتۆتە 233 ترلیۆن دۆلار‌و بەگوێرەی ئامارێكی نەتەوەیەكگرتوەكانیش، پشكی هەر كەسێك لە دانیشتوانی گۆی زەوی لەو قەرزە دەگاتە 30 هەزار دۆلار.

پەیمانگای پارەداركردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە قەرزەكانی جیهان بڵاوكردۆتەوە‌و تیایدا ئاشكرایكردوە، لە چارەكی سێهەمی ساڵی 2017دا قەبارەی قەرزەكانی جیهان گەیشتۆتە 233 ترلیۆن دۆلار، كە بەراورد بە كۆتایی ساڵی 2016 نزیكەی 16 ترلیۆن دۆلار زیادیكردووە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، قەرزەكانی كەرتی تایبەت لە هەریەك لە وڵاتانی كەنەدا‌و فەرەنسا‌و هۆنگ كۆنگ‌و كۆریای باشوور‌و سویسرا‌و توركیا، گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا.

هاوكات بەگوێرەی ئامارێكی نەتەوەیەكگرتوەكان، ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی گەیشتۆتە 7 ملیار‌و 600 ملیۆن كەس، بەوپێیەش پشكی هەر كەسێك لەدانیشتوانی گۆی زەوی لەو قەرزە زیاترە لە 30 هەزار دۆلار.


AM:10:31:08/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 233 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌