پێشبینی گەشەی ئابووری پێنج ساڵی داھاتووی ١٠ وڵات راگه‌یه‌ندرا

 دامەزراوەی Fitch Ratings راپۆرتێکی لە ژێرناونیشانی "وەبەرھێنان و دیمۆگرافی و ئاماژەی فراوانبوونی توانای بازارەکان" بڵاوکردەوە کە پێشبینی گەشەی ئابووری پێنج ساڵی داھاتووی ١٠ وڵاتی خستەڕوو.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وڵاتی ھیندستان لەسەر ئاستی رێژەی وەبەرھێنان و دیموگرافی لە سەرووی ١٠ وڵات لە رووی گەشەسەندنی ئابووری نیشان دراوە و راشگەیەندراوە کە ھیندستان لە ماوەی پێنج ساڵی داھاتوودا تێکڕایی ناوەندی خاوەن توانای گەشەی ئابووری بە رێژەی سەدا ٦.٧ ھەیە.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ تورکیا لە رێزبەندی سێیەمە لە ماوەی پێنج ساڵدا تێکرایی ناوەندی چاوەڕێی گەشەی ئابووری تورکیا بە رێژەی سەدا ٤.٨ دەکەن.

 ئاماژە بەوەشکراوە کە توانانی گەشەی ئابووری تورکیا پەیوەستە بە رێژەی وەبەرھێنانی بەرز.

شارەزایانی ئابووری بۆ ھەریەک لە وڵاتی چین و ئیندۆنیزیا تێکرایی ناوەندی بۆ ھەر ساڵێک پێشبینی بە سەدا ٥.٥ گەشەی ئابووری دەکەن

لە راپۆرتەکەدا پێشبینی گەشەی ئابووری ھەریەک لە وڵاتانی مەکسیک، پۆڵۆنیا و کۆریای باشوور لە ماوەی پێنج ساڵی داھاتوودا ساڵانە تێکرایی ناوەندیی بە رێژەی سەدا ٢.٥ تا ٣ دیاری کراوە.

ھاوکات پێشبینی گەشەی ئابووری ھەریەک لە ئەفریقای باشوور، رووسیا و بەڕازیل ساڵانە تێکڕای ناوەندی لە ژێر سەدا ٢ مەزەندە کراوە.




AM:10:48:06/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 397 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌