وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سزای بەسەر 5 كۆمپانیای ئێرانیدا سەپاند

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە سزاكان ئەو كۆمپانیایانە دەگرێتەوە كە پەیوەندییان بە پرۆگرامی مووشە بالیستییەكەی ئێرانەوە هەیە و راشیگەیاند تاران پێشخستنی توانا مووشەكییەكانی كردۆتە كاری لەپێشینەی حكومەتەكەی كە دەبێتە هۆی تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە.

وتیشی: كۆمپانیاكان سەر بە گروپی كۆمپانیاكانی شەهید باقری پیشەسازین و پیشتریش خرابۆنە لیستی رەشی ئەمریكاوە.

ئەمریكا پێشخستنی توانا مووشەكییەكانی ئێران بە پێشێلكردنی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان لێكدەداتەوە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتە رەتدەكاتەوە و جەختیشدەكاتەوە لەوەی ئامادە نییە سازش لەسەر پرۆگرامە مووشەكییەكەی بكات.



AM:10:46:05/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌