عێراق لە كۆتا مانگی ساڵی 2017دا بڕی 109 ملیۆن و 573 هه‌زار نه‌وتی هه‌نارده كردووه‌

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێکیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2017 به‌راورد به‌ مانگی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵ زیادی كردووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمییدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لە كۆتا مانگی ساڵی 2017دا، عێراق بڕی 109 ملیۆن و 573 هه‌زار و 817 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه‌ و كۆی داهاته‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ شه‌ش ملیار و 496 ملیۆن و 204 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی كه‌ ئه‌مه‌ش ئاستێكی زیاتره‌ له‌و بڕه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ی له‌ مانگی پێشتر عێراق ده‌ستی كه‌وتووه‌. 

وته‌بێژ به‌ ناوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، عاسم جیهاد له‌و رووه‌وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ئاماره‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌. 

هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ تێكڕای رۆژانه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق ئاستیكی پێوانه‌یی تۆماركردووه‌ به‌ به‌راورد به‌ مانگی پێشتر كه‌ گه‌یشته‌ سێ ملیۆن و 535 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی فرۆشراو گه‌یشتووه‌ته‌ 59 دۆلار و 28 سه‌نت.


AM:11:31:02/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌