عێراق رۆژانە سێ ملیۆن و 533 بەرمیل نەوت هەناردە دەکات


هەناردەی نەوتی عێراق لە كێڵگەكانی باشوور لە مانگی (كانوونی یەكەم/12)ی ساڵی 2017دا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 533 بەرمیل نەوت رۆژانە. 

دوو بەرپرسی كەرتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرز-یان راگەیاندووە، "هەناردەی نەوتی خاو لە بەندەری بەسرە لە باشووری وڵات بەرزبووە بۆ ئاستی پێوانەیی، كە دەگاتە سێ ملیۆن و 533 بەرمیل نەوت رۆژانە".

ئەوە لەكاتێكدایە هەناردەی نەوتی خاو لەو كێڵگانەدا لە مانگی (تشرینی دووەم/11)ی ساڵی 2017دا  سێ ملیون و 500 هەزار بەرمیل بووە.

ئاژانسەكەی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەناردەی زۆربەی نەوتی خاوی عێراق لە رێگای بەندەرەكانی باشوورەوەیە.


PM:07:43:01/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 287 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌