ئاردی گەنمی ماردین رەوانەی بازه‌ره‌كانی عێراق دەکرێت

سەرجەم ئەو ئاردەی کە لە گەنمی ماردین دروست دەکرێت، رەوانەی بازاڕەکانی عێراق ده‌كرێت.

کۆمپانیای کەپەنچ کە لە ساڵی١٩٨٢ەوە لە ناوچەی پیشەسازی ماردین دروست کراوە، تەنها لە ساڵی رابردوودا، ١٢٠ هەزار تۆن ئاردی رەوانەی بازاڕەکانی عێراق کردووە و کارەکان بۆ کردنەوەی چوار کارگەی تریش بەردەوامی هەیە.

خاوەنی کۆمپانیای کەپەنچ کە کوڕە جووتیارێکە بە ناوی موسا دویان (تەمەن ٣٨ ساڵ) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ئاماژەی بەوەدا کە حاجی شاکیری باوکی لەگەڵ حەوت لە براکانی دەستیان داوەتە کارەکە و لە ئێستادا بوونەتە خاوەنی سێ کۆمپانیا بۆ بەرهەمهێنانی ئارد.

ناوبراو باس لەوە دەکات کە زۆربەی ئەو ئاردەی بەرهەمی دەهێنن لە گەنمی ناوچەکە، رەوانەی بازاڕەکانی عێراقی دەکەن.


AM:11:37:27/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌