مۆبایلی" وەن پڵەس"ی نوێ پاترییەکی سەرسووڕهێنەر و دیزاینێکی ناوازەی هەیە

کۆمپانیای "وەن پڵەس" مۆبایلێکی نوێی بەناوی "وەن پڵەس تی 8" ئاشکرا کردووە کە لەڕێگای پەخشی راستەوخۆی کەناڵی کۆمپانیاکە لە یوتیوب نمایش کرا. مۆبایلەکە شاشەیەکی قەبارە٦،٥٥ ئینچی هەیە کە کوالێتی خستنەڕووی FULLHD یە و کامێرای پێشەوەی روونییەکەی ١٦ مێگاپێکسڵە. مۆبایلە نوێکەی "وەن پڵەس" پرۆسێسەرێکی جۆری "سناپ دراگۆن ٨٦٥"ی هەیە کە ڕامەکەی دەگاتە ١٢ گێگابایتو یادگەیەکی ناوخۆیی ٢٥٦ گێبابایت، جگە لەوەی پشتگیری تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەمی تۆرەکانی پەیوەندیکردن " G5" دەکات . هەرچی پاترییەکەیەتی ئەوە هێزێکی ٤٥٠٠ میللی ئەمپێری هەیە و پشتگیری تەکنیکی خێرابارگاویکردنەوە دەکات بە گوڕی ٦٥ وات.