فۆرد پیك ئابێكی كاره‌بایی بۆ جووتیاران به‌رهه‌م دێنێت

كۆمپانیای فۆردی ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێلی جۆری پیك ئابی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه‌ به‌ وزه‌ی كاره‌با و شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ی كار ده‌كات. ئه‌و جۆره‌ پیك ئابه‌ نوێیه‌ی فۆرد له‌ نه‌وه‌ی ئێف150یه‌ و به‌ چوارچێوه‌یه‌كی ڕووناكی به‌ درێژایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ دیزاین كراوه‌ كه‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كجار جوان به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌به‌خشێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ وزه‌ی سه‌ره‌كی كارپێكردنی كاره‌بایه‌، هاوكات له‌ كاتی پێویستی ده‌توانرێ به‌ به‌نزین و گازیش كاری پێ بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌ ڕێگه‌دا و په‌كتان نه‌كه‌وێت، به‌ ته‌واوی دۆستی ژینگه‌یه‌ و زۆرترین خزمه‌ت به‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ پێویستیان به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ هه‌م باری بچووك هه‌ڵبگرێ و هه‌میش شوێنی سه‌رنشینی زۆر بگرێت.