كارگه‌ی خشتی ئاسۆ هه‌لی كاری بۆ ٣٠٠ گه‌نجی سنوری پارێزگای سلێمانی ره‌خساندوه‌

كارگه‌ی خشتی ئاسۆ هه‌لی كاری بۆ ٣٠٠ گه‌نجی سنوری پارێزگای سلێمانی ره‌خساندوه‌، رۆژانه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی ١٢٠٠ تۆن خشتی هه‌یه‌ به‌ قاڵب دیزانی جۆراوجۆر. پشتیوان فه‌تاح، به‌رێوبه‌ری كارگه‌كه‌ به‌ سایتی ژووری بازرگانی سلێمانی راگه‌یاند: كارگه‌كه‌مان توانیوێتی له‌ ڕووی كوالێتی و نرخه‌وه‌ كێبركێی به‌رهه‌می هاورده‌ بكات و خۆشبه‌ختانه‌ توانیومانه‌ به‌شێكی زۆری خواستی بازره‌كانی كوردستان و عێراق بۆ خشت پڕبكه‌ینه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانمان خواستێكی زۆری له‌سه‌ره‌، ئێمه‌ خاوه‌نی ٣ جۆر خشتین كه‌ ته‌نها له‌م كارگه‌ی ئێمه‌ به‌رهه‌م دێت، هاورده‌ی بازاره‌كانی عێراق و كوردستانیش ناكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كێشه‌ی گه‌وره‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ كوردستان گرانی كرێی كاره‌با و نه‌وتی ره‌شه‌ كه‌ تێچویه‌كی زۆر زۆری هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكاریمان بكات ده‌توانین كارگه‌ی نوێ دابمه‌زرێنین و هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجه‌كانمان بره‌خسێنین.