كۆمپانیای سامسۆنگ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گالاكسی ئێس 10 په‌ڵس ئاشكرا ده‌کات

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی به‌ناوی گالاكسی ئێس 10 په‌ڵس خسته‌ بازاڕه‌وه‌، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاشكرا نه‌كرابوو له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڕاپۆرتێكدا زۆربه‌ی زۆری تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئاشكرا كراوه‌. كۆمپانیای سامسۆنگ به‌فه‌رمی له‌ 21ی شوباتدا، مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی سامسۆنگ گالاكسی ئێس 10 پله‌یسی خسته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌شێكی كه‌م له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی باس كرد، وه‌ك "گه‌وره‌كردنی شاشه‌كه‌ی، دانانی په‌نجه‌مۆریی ناوه‌كی، هه‌بوونی شوێنی هێدفۆن" و چه‌ند شتێكی تر، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا به‌گشتی باس له‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌كرێت. یه‌كێك له‌ باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرۆسێسه‌ره‌كی 855 هێرتزه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی ناوازه‌ی پێ به‌خشیوه‌، له‌گه‌ڵ ڕامی هه‌شت گێگابایت و متمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایت، جگه‌ له‌وه‌یش خاوه‌نی دوو كامێرای سێلفییه‌ كه‌ هه‌ردووكیان پێك دێن له‌ 12 پێگاپێكسڵ و سێ كامێرای هه‌یه‌ له‌ دواوه‌ كه‌ هه‌موویان 36 مێگاپێكسڵیان دابین كردووه‌. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر كه‌ مۆبایله‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ناوازه‌ كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پشتی "كه‌ڤه‌ری" مۆبایله‌كه‌ وه‌ك شه‌حنكه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ئامێره‌كانی تر، ئه‌مه‌یش بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مۆبایلدا به‌كار بهێنرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یش نرخه‌كه‌ی 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌. جگه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌یش پاترییه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ 4100 میلی ئه‌مپێره‌ كه‌ ئه‌مه‌یش واده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بتوانی به‌ به‌رده‌وامی به‌كاری بهێنیت. سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروستكردنی به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له‌ ساڵی 1938 دا دامه‌زراوه‌ و ئێسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله‌ له‌ دنیادا و رۆژانه‌ به‌ ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌فرۆشرێن.