عەتا حاجی رەجەب: کەمکردنەوەی پاشەکەوتی موچە هیچ کاریگەریەکی لەسەر بازاڕی قوماش نەبووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت ''کەمکردنەوەی پاشەکەوتی موچە هیچ کاریگەریەکی لەسەر بازاڕی قوماش نەبووە، هەر وەک جاران بازاڕ وەستاوە و لە جەژنی رەمەزانیشدا بازار زۆر سارد بوو کوتاڵ فرۆش و خەیاتەکان بێ بازاڕ بوون''. عەتا حاجی رەجەب، بازرگانی ناسراوی شاری سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی سلێمانی‌ رەوشی بازاڕی قوماش دەخاتەڕوو دەڵێت ''ئەمساڵ لە سلێمانی بازاڕی قوماش زۆر سارد و سڕە، کاتی خۆی ارگەی خەیاتەمان هەبوو لەشاری سلێمانی کۆمەڵیک کرێکاری بەتوانا و شارەزای تێدابوو هەلی کاری بۆ ٧٠٠ کەس رەخساند بوو بەڵام بەداخەوە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ داخرا، لەگەڵ ئەوەی بڕێکی زۆر خوریمان هەیە بەڵام نەتوانراوە کارگەیەکی دروستکردنی قوماش دابنريت''.