ئە‌‌‌‌حمەد کەلاری: گومرکی سەفرا گەورەترین کێشەی بۆ بازرگانان دروستکردووە

ەندامێکی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت ''لە پێشتردا رۆژانە هەزار بارهەڵگر کاڵاو شمەک لە دیوی ئێرانەوە دەهاتە هەريمی کوردستانەوە و لەسەدا ٦٠ی بۆ شارەکانی ناوەراست و باشووری عێراق ڕەوانە دەکرا، بەڵام ئێستا بەهۆی گومرکی سەفراوە ناتوانرێت کاڵا و شمەک بنرێت لەبەر ئەوەی دوبارە گومرک دەکرێت، ئەمەش گەورەترین زیانی بە کەرتی بازرگانی گەیاندوە''. ئە‌حمەد کەلاری، نوێنەری بازرگانی گەرمیان و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕەوشی بازرگانی لە ناوچەی گەرمیان دەخاتەڕوو دەڵێت ''لەسەدا ٤٧%ی هەناردەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەرێگەی مەرزی پەروێزخانەوەیە و لەئێستاشدا رۆژانە ٣٥٠ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لەمەرزی پەرويزخانەوە دەێتە هەرێمی کوردستانەوە''.