حەمید عەبدوڵا: بارودۆخی بازاڕی دۆلارەکە و بازرگانی لەگەڵ ئێران لەو پەڕی خراپیدایە

ئەندامێکی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت ''بارودۆخی بازاڕی دۆلارەکە و بازرگانی و ئەوەی پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە لەو پەڕی خراپیدایە''. حەمید عەبدوڵا، نوێنەری بازرگانانی دراو و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رەوشی بازاڕی دۆلارەکە و حەواڵە کردن و بازرگانی لەگەڵ ئێران دەخاتەڕوو دەڵێت ''بازرگانان پارەیەکی زۆریان لە ئێران بەتمەن مۆڵ بووە، ئێستا ئەو تمەنیان بۆ ناکرێتەوە بە دۆلار بەهۆی دابەزینی نرخی تمەنەوە لەسەدا پەنجای کۆی پارەی هەیانە لە دەستی دەدەن و زەرە دەکەن''.