كۆمپانیای نیسان نوێترین ئۆتۆمبێلی ماگزیمای بۆ ساڵی 2018 خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌

كۆمپانیای نیسانی كۆری بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل تایبه‌تی ماگزیمای به‌ دیزاینێكی نوێ خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌. كۆمپانیای نیسان له‌ ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Maxima" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستیه‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه‌ دیزاین كردووه‌‌، كه‌ بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی كڕیاران. له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ دروست كراوه‌ و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌گاته‌ هێزی 420 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه‌. كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن حه‌وت گێڕه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 33 هه‌زار و 270 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.