نیسان ئۆتۆمبێلێکی نوێی نمایش دەکات

کۆمپانیای ژاپۆنی نیسان، نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی لە جۆری ئۆتۆمبێلی فیلمەکانی زانستی و ئایندەیی خستەڕوو. ئەم بەرهەمە لە پێشانگەی ئۆتۆمبێلی دیترۆیت خرایەڕوو و سەرنجی ئامادەبووانی بۆ لای خۆی راکێشا. ئۆتۆمبێلەکە بەناوی "Xmotion"یە و دیزاینێکی سەیر بۆ کراوە کە پێشتر بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێک نەکراوە. ئەم ئۆتۆمبێلە تەواوی تایبەتمەندییەکانی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام شوفێر دەتوانێت لە دوورەوە هەندێ کاری پێبکات، وەک کارپێکردنی بزوێنەر و بەبێ شوفێر شوێنی خۆی لە نێو گەراج دەکاتەوە.