كۆمپانیای لامبۆرگینی ئۆتۆمبێلێكی هه‌رزان به‌رهه‌م ده‌هێنێ

كۆمپانیای لامبۆرگینی، بڕیاری دا یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی وه‌رزشیی فره‌ كردار (SUV) به‌رهه‌م بهێنێت و ده‌شییه‌وێ به‌ نرخێكی گونجاو بیفرۆشێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی بازاڕه‌كه‌ی زیاد بكات. لامپۆرگینی "ئۆرووس" كه‌ له‌ ئیتاڵیا دروست ده‌كرێ و یه‌كێكه‌ له‌ زنجیره‌ی كۆمپانیاكانی "ڤۆڵكس ڤاگن"ی ئه‌ڵمانی، ده‌یه‌وێ ژماره‌ی فرۆشه‌كانی بۆ دوو هێنده‌ زیاد بكات له‌ كاتێكدا ساڵی پار ته‌نیا سَ هه‌زار و 457 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووه‌. بڕیاره‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كه‌ی لامبۆرگینی له‌ به‌هاری ساڵی داهاتوو به‌ نزیكی 203 هه‌زار دۆلار (به‌بێ نرخی باج و گومرگ) بفرۆشرێت، ئه‌مه‌ش نرخێكی هه‌رزان و گونجاوه‌ به‌ به‌راورد نرخی گشتیی ئۆتۆمبێله‌كانی لامبۆرگینی كه‌ هه‌ندێكیان ده‌گاته‌ سه‌روو یه‌ك ملیۆن دۆلار.