كیا پیكانتۆ ئێكس لاینی نوێ خرایه‌ بازاڕه‌وه‌

كۆمپانیای كیا ورده‌كارییه‌كانی ئۆتۆمبیلی (پیكانتۆ ئێكس لاین) ی نوێی هاوشێوه‌ی كرۆس ئۆڤه‌ر له‌ پیشانگه‌ی فرانكفۆرت بۆ ئۆتۆمۆبیله‌كانی 2017 خسته‌ روو. هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین نمایشی ئه‌و ئۆتۆمۆبیله‌ له‌ 12 ی سێپته‌مبه‌ر، وا بڕیاره‌ له‌ چواریه‌كی ساڵی 2017 له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌و ئۆتۆمۆبیله‌ بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌. ن پێگه‌ی پیكانۆ به‌هێز ده‌كات ئه‌گه‌ر چی پیكانتۆی نوێ به‌ دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ رووی كوالیتییه‌وه‌ ئاستبه‌رز و به‌هێزه‌. ئه‌و مۆدێله‌ به‌ تۆڕی پێشه‌وه‌ی مه‌كینه‌ی وه‌ك (لووتی پڵنگ) ده‌ركه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها به‌رگرییه‌ ئاسنییه‌كانی پێشه‌وه‌ و دواوه‌ هاوشێوه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌ وه‌رزشییه‌كانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ بڕوابه‌خۆبوون ده‌ربكه‌وێ. مه‌كینه‌ به‌ قه‌باره‌ی یه‌ك لیتر له‌ جۆری (T-GDI)- به‌هێزترین پێكانتۆیه‌ تاكو ئێستا پیكانتۆ ئێكس لاین-ی نوێ له‌ هه‌موو شتێكدا به‌ مه‌كینه‌ی (T-GDI) سیانی به‌ قه‌باره‌ی یه‌ك لیتر له‌ خێزانی مۆدێله‌كانی (سید) و (ریۆ) یه‌. به‌وه‌ ناوزه‌د ده‌كرێ كه‌ كێشه‌كه‌ی سووكه‌. ئه‌و جۆره‌ مه‌كینه‌یه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مۆدێلاتی پیكانتۆ به‌كار ده‌هێندرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی هه‌یه‌، سووكی كێشی مه‌كینه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌دای پێكانتۆ رێك كه‌وتووه‌. ئه‌م مه‌كینه‌یه‌ نوێیه‌ لێخوڕینێكی نموونه‌یی ده‌به‌خشێته‌ پیكانتۆ. ئه‌و مه‌كینه‌یه‌ توانای 100 ئه‌سپی میكانیكیله‌ 4500 خولانه‌وه‌ له‌ یه‌ك خوله‌كدا هه‌یه‌. هه‌روه‌ها توانای سووڕانه‌وه‌ی 172 نیوتن مه‌تر له‌ 1500 تا 4000 خولانه‌وه‌ له‌ یه‌ك خوله‌كدا هه‌یه‌. له‌ رووی هه‌ستانی سه‌ره‌تایی ده‌توانێت له‌ 0 بۆ 100 كیلۆمه‌تر له‌ 10.1 چركه‌دا هه‌یه‌. ئه‌و مه‌كینه‌ نوێیه‌ له‌ 100 كیلۆمه‌تردا 4.5 لیتر به‌نزین سه‌رف ده‌كات. بۆ هه‌ر كیلۆمه‌ترێكیش گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به‌ رێژه‌ی 104 گرام بڵاو ده‌كاته‌وه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌و مه‌كینه‌یه‌ له‌ پیكانتۆی جۆری (جی تی) وه‌رزشی به‌كار هێندراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌دای به‌هێزی هه‌بێت.