مۆبایلێکی سەرکەوتووتر لەئەپڵ و سامسۆنگ بەرھەم ھات

کۆمپانیای شارپی ژاپۆنی مۆبایلێکی نوێی بەناوی Aquos S٢ بەرھەم ھێنا کەلەمیانەی ھەوڵەکانیدایە بۆ بەھێزکردنی پێگەی خۆی لەبازارەکانی ئاسیادا لەپاڵ ھەردوو کۆمپانیای زەبەلاحی ئەپڵ و سامسۆنگدا. بەپێی زانیارییەکان ئەم مۆبایلە نوێیەی شارپ لاتەنیشتەکانی زۆر وورد و تەنکە ئەمەش بوار دەدات کەرووبەرێکی زیاتر بمێنێتەوە بۆ شاشەکە. رووبەری شاشەکەی ١٢.٧ سانتیمەترە و ئەمەش ٨٧%ی رووکاری مۆبایلەکە پێک دەھێنێت. ئەمەش تەکنیکێکی نوێیە لەمۆبایلدا و یەکێکە لەو خاڵانەی کەکۆمپانیا گەورەکان رکابەری یەکتری لەسەر دەکەن و پێیان وایە قەبارەی گەورە باشترینە بۆ بەدەستھێنانی بەکارھێنانێکی نەرم و باشتر بۆ وێنە و فۆتۆ و گرتەی ڤیدیۆیی. ئەم مۆبایلە نوێیە لەئێستادا لەچین دەفرۆشێت بەنرخی ٣٧٠ دۆلار. مۆبایلەکە میمیۆرییەکی ١٢٨ گێگابایت و میمیۆرییەکی ٦ گێگابایتی ھەیە. باترییەکەشی ٣٠٠ملی ئەمپێر بۆ سەعاتە و کامێرای دواوەی ١٢ مێگاپکسڵ و پێشەوەی بە ٨ مێگاپکسڵ ماوەتەوە.