جیپ له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می 2018دا گراند چیرۆكی تراكهاوك ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌

له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می 2018دا کۆمپانیای جیپ، ئۆتۆمبێلی جۆری گراند چیرۆكی تراكهاوك (Grand Cherokee Trackhawk) ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌. به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی كۆمپانیای جیپ، به‌هێزترین و خێراترین ئوتومبێلی جۆری SUV ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌. گراند شیرۆكی تراكهاوك بزوێنه‌رێكی V8ی سوپه‌رچارجی له‌سه‌ر ده‌بێت كه‌ توانای 707 ئه‌سپی هه‌یه‌ و ململانێ له‌گه‌ڵ ئوتومبێلی پێشبڕكێدا ده‌كات. بڕیاره‌ له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می 2018دا ئۆتۆمبێلی جۆری گراند چیرۆكی تراكهاوك (Grand Cherokee Trackhawk) بخرێته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌. له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوودا له‌ پێشانگای ئۆتۆمبێلی نیویۆركدا تراكهاوك نمایشكرا كه‌ ده‌توانێت له‌ سێ چركە و نیودا خێراییه‌كه‌ی بگاته‌ 100كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا و به‌پێی تێسته‌كانی ده‌توانێت له‌ خێرایی 96 كیلۆمه‌تره‌وه‌ خێراییه‌كه‌ی بۆ 0 دابه‌زێنێت ته‌نها له‌ دووریی 34 مه‌تر و 70 سانتیمەتردا.