ئه‌سوات ئه‌لعیراق: به به‌شداریی 259 كۆمپانیای 14 وڵاتی جیهان، دووشه‌ممه، سێیه‌مین پێشانگای تایبه‌تمه‌ند له بواره‌كانی شاره‌وانی‌و كه‌ل‌وپه‌لی بیناسازی‌و پیشه‌سازییه‌كانی سیرامیك له هه‌ولێر كرایه‌وه.
هه‌ریه‌ك له سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی‌و پیشه‌سازی‌و سه‌میر عه‌بدوڵا وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شت‌و گوزار و كونسوڵی توركیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه بوون كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا، عه‌زیز ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی رایگه‌یاند “259 كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند له بواره‌كانی شاره‌وانی‌و كه‌ل‌وپه‌لی بیناسازی‌و پیشه‌سازییه‌كانی سیرامیكدا له 14 وڵاتی جیهانه‌وه به‌شداریی پێشانگاكه ده‌كه‌ن، له‌وانه ئوردون‌و بولگاریا‌و توركیا‌و ئێران‌و رۆمانیا‌و هند‌و میسر و سوید‌و سوریا‌و ئیمارات‌و سعودیه‌و ئه‌ڵمانیا‌و مه‌غریب، ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای عێراقی”.
ناوبراو رونیشیكرده‌وه كه له‌نێو ئه‌و كۆمپانیا به‌شداربووانه‌دا “118 كۆمپانیای توركی هه‌ن”، وتیشی “چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك عقود له‌نێوان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و كۆمپانیا به‌شداربووه‌كاندا ببه‌سترێت، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك عقود له‌نێوان كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان‌و كۆمپانیا ناوخۆییه‌كاندا ده‌به‌سترێت”.
عه‌زیز ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تا ئێستا هیچ گرفتێكیان له كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا نه‌بووه‌و وتی “پێشبینی ده‌كه‌ین باشترین عه‌لاقات له‌نێوان كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان‌و كۆمپانیا ناوخۆییه‌كاندا دروست بێت”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌میر عه‌بدوڵا وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شت‌و گوزار له كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا وتی “هاتنی ئه‌و شه‌ریكه زۆرانه به‌تایبه‌ت له بواری به‌له‌دیاتدا هانده‌رێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا‌و ئامێری مۆدێرن بهێنرێته كوردستان‌و به‌مه‌ش ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ته‌نده‌ریان پێ ده‌درێت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم نوێترین ته‌كنه‌لۆجیا له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیاندا به‌كارده‌هێنن”.
وتیشی “ئه‌مه كاریگه‌ریی گرنگی هه‌یه له‌وه‌ی پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له بواری شاره‌وانیدا پرۆژه‌ی نه‌وعی‌و باش بن”.