ئه‌سوات ئه‌لعێراق ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیای بازاڕی هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه داراییه‌كان، رۆژی دووشه‌ممه، رایگه‌یاند كۆمپانیاكه‌یان به سه‌رمایه‌ی پتر له شه‌ش ملیار دینار ده‌ستبه‌كار بوو، هاوكات ده‌سته‌ی كارگێری خۆیشی هه‌ڵبژارد.
نه‌وزادی حاجی یه‌حیا له‌میانی كۆنفرانسی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری كۆمپانیاكه‌دا كه له‌هوتێل شیراتۆن به‌ڕێوه‌چوو، وتی” پێویسته ئه‌م كۆمپانیایه 10ملیار دینار سه‌رمایه‌ی هه‌بێت، له‌ئێستاشدا پتر له شه‌ش ملیار دینار سه‌رمایه‌ی هه‌یه، واته له‌رووی یاساییه‌وه ده‌توانین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین‌و ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه هه‌ڵبژێرین”.
روونیشیكرده‌وه كه” ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌ركی رێكخستی بۆرسه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمانیا بیانیانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری بكه‌ن، له‌م بازاڕه‌شدا حكومه‌ت‌و بانك‌و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پشكیان هه‌یه”.
ناوبراو له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتیشی” بوونی بۆرسه له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌وكه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێ پاره‌كانیان به‌كارخه‌ن ، هاوكات ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش سودمه‌ند ده‌بێت كه توانای دامه‌زراندنی كۆمپانیایان نییه، بۆیه بۆرسه ده‌بێته ناوه‌ندێكی ئابووری گرنك بۆ به‌گرخستنی سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكی كوردستان”.
دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ پالاَوتن، حه‌وت كه‌س به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه هه‌ڵبژێردران، هاوكات حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش به ئه‌ندامی یه‌ده‌گ هه‌ڵبژێردران، بڕیاریشوایه له‌رۆژانی داهاتوو سه‌رۆكێك بۆ كۆمپانیاكه له نێو ستافه‌كه‌دا ده‌ستنیشانبكرێت.